وێنە؛ شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان چاویان بە خوان لاپۆرتا دەکەوێت

27-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و شاندەکە لە نزیکەوە چاوی بە مێژوو و دەستکەوتەکانی ئەو یانەیە کەوت.
 
شەوی یەکشەممە لە رکابەرییەکانی گەڕی 21ـی لالیگا، شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە سەرۆکایەتیی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئامادەی یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڤالێنسیا بوون، کە بارسێلۆنا یارییەکەی بە 7-1 بردەوە.
 
شاندەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نزیکەوە بەنێو یاریگەی مونتجویکدا گەڕان کە یانەی بارسێلۆنا یارییەکانی تێیدا ئەنجامدەدات، مۆزەخانەی تایبەتی یانەکەیان بەسەرکردەوە و لەنێو یاریگەدا بینەری یاریی نێوان هەردوو یانە بوو.
 
لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیاش ئامادەبوو و هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە گەشتوگوزاری وەرزشی یەکێک و بە یەکێک لە جۆرە کاریگەرەکانی گەشتوگوزار ناویان برد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیسپانیا، پەرە بە گەشتوگوزاری وەرزشی بدات.

شاندی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و سەرۆکی بارسێلۆنا
 
شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەی گەشتیاری (FITUR) لە مەدریدن و لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئامادەبوون لە یاریی بارسێلۆنا و ڤالێنسیا، چوونەتە یاریگەی یانە کەتەلۆنییەکە و ئامادەی ئەو یارییە بوون.
 

شاندی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و سەرۆکی بارسێلۆنا


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە