رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا کەرنەڤاڵێکی دیکەی گۆڵ تۆمارکردنی ئەنجامدا و بە 7 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگا بۆ 7 خاڵ کەمکردەوە.
یارییەکە لە یاریگەی بارسێلۆنا بەڕێوەچوو، دوای تەنیا دوو خولەک یارییکردن، فرێنکی دییۆنگ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
لە خولەکی 8 فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد، بەڵام رێزی لە یانەی پێشووی گرت و ئاهەنگی نەگێڕا.
پێنج خولەک تێپەڕین، رافینیا بارسێلۆنای کردە خاوەنی سێ خولەک.
لە خولەکی 24 فێرمین لۆپێز گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالێنسیای هەژاند.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە فێرمین لۆپێز گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بارسای تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
لە خولەکی 59 هوگۆ دورۆ ئەنجامەکەی بۆ ڤالێنسیا کەمکردەوە، بەڵام دوای حەوت خولەک، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵی شەشەمی بلاوگرانای بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمارکرد.
لە خولەکی 75 سیزار تارێگا، بە هەڵە گۆڵی حەوتەمی بارسێلۆنای لە دژی تیپەکەی تۆمارکرد، بارسێلۆنا یارییەکەی بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤالێنسیا بردەوە.
بەبردنەوەی ئەم یارییە بارسێلۆنا بووە خاوەنی 42 خاڵ، بە جیاوازیی سێ خاڵ لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و 7 خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ