هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە پارچە زەوی خەڵاتدەکرێن

27-01-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوابەدوای بەدەستهێنانی جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەن ٢٢ ساڵان، یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق بە وەرگرتنی پارچە زەوی خەڵاتدەکرێن. 

جاسم محەمەد وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق رایگەیاند، وەك رێزگرتن لە تیپی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریاندا دەستەی راهێنەران و یاریزانانی هەڵبژاردەکە بە پێدانی زەوی خەڵات بكەن، هەروەها وەك رێزێك بۆ ماندوبوونیان بۆ ماوەی 10 ساڵ هەموو مانگێك تیپەكە مووچەیەكی تەرخانكراو لە حكومەتی عێراق وەردەگرن. 

دوێنێ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق توانی نازناوی جامی وڵاتانی ئاسیا بۆ تەمەن ژێر 22 ساڵان بباتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە گۆڵێكی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی سعودیەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە