یونس مەحموود پێشبینی براوەی جامی ئاسیای 2019 دەکات

26-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یونس مەحموود، کاپتنی پێشووی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

یونس مەحموود، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق، پێشبینی بۆ براوەی جامی ئاسیای 2019 دەکات کە سەرەتای ساڵی نوێ رکابەرییەکانی لە ئیمارات بەڕێوەدەچن.

یونس مەحموود لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، تاوەکو ئێستاش بەبۆنەی تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوەی جامی ئاسیای 2007 پیرۆزباییم لێ دەکرێت.

هێرشبەری پێشووی عێراق راشیگەیاندووە، بردنەوەی ئەو نازناوە دەستکەوتێکی مێژووییە، بۆ من و خەڵکی وڵاتەکەشم بردنەوەی ئەو نازناوە شتێکی گرنگ و گەورەیە و کاردانەوەی زۆریشی هەبوو، ئەمەش مانای ئەوەیە کە من شتێکم بۆ وڵاتەکەم کردووە وەک یاریزان.

کاپتنی پێشووی عێراق زیاتر گوتی، سەرەرای ئەوەی ئاستی عێراق زۆرباش نییە، بەڵام پێشبینی دەکەم قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت و لەگەڵ ئێران بگاتە قۆناخی دووەمی جامی ئاسیا و لە قۆناخی دووەمدا پێشبینی رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی قەتەر دەکەم.

لەبارەی پاڵێوراوی بردنەوەی جامی ئاسیای 2019، یونس مەحموود گوتی، پێشبینی دەکەم هەڵبژاردەی ژاپۆن نازناوەکە بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە