مانچێستەر سیتی یەکەم سوپڕایزی بۆکسینگ دەی بوو

26-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی و لێستەر سیتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی بووە یەکەم سوپڕایزی بۆکسینگ دەی دوای دۆڕانی بە یانەی لێستەر سیتی و لەدەستدانی پلەی دووەمی خولەکە.

لە کینگ پاوەر ستادیۆم یانەی لێستەر سیتی پێشوازی لە یانەی مانچێستەر سیتی کردو یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە خولەکی 14دا بێرناردۆ سێلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ سیتیزن تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی لێستەر خێرابوو، دوای پێنج خولەک مارک ئالبرایتۆن ئەنجامەکەی بۆ رێوییەکان یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 81دا ریکاردۆ پێرێرا گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ لێستەر تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشییە یانەکەی، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش بە خولەکێک فابیان دێلف لە یانەی مانچێستەر سیتی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بەم بردنەوەیە لێستەر سیتی پێنج پلە هاتە پێشەوە و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ هاتە پلەی حەوتەم، مانچێستەر سیتیش بە 44 خاڵ گەڕایەوە پلەی سێیەم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە