بۆکسینگ دەی بە رووبەڕووبوونەوەی بەهێز دەستپێدەکات

26-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ، بۆکسینگ دەی
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرەرای وەستانی بەشێکی خولە گەورەکانی ئەوروپا، بەهۆی پشووەکانی کریسمس و سەری ساڵ، بەڵام پرێمەرلیگی ئینگلتەرا دەچێتە نێو بۆکسینگ دەی و چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت.

لە گەڕی 19ـی خولەکەدا ئەمڕۆ زنجیرەیەک یاریی ئەنجامدەدرێن، یانەی لیڤەرپوولی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، بە ئامانجی زیاتر دوورکەوتنەوە لە رکابەرەکانی و بەرگریکردن لە یارییەکانی بەبێ شکست میوانداریی یانەی نیوکاسل دەکات.

مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی خولەکە، بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی یاریی رابردووی دەچێتە یاریگەی کینگ پاوەر و بەرامبەر یانەی لێستەر سیتی یارییدەکات، تۆتێنهام میوانداریی یانەی بۆرنمۆس دەکات و مانچێستەر یونایتدیش لەنێو یاریگە و هاندەرانی دووەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی گونار سۆلشایەر بەرامبەر هەدەرسفیڵد تاون ئەنجامدەدات.

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی برایتۆن و چێڵسیش دوایین یاریی ئەم گەڕەی خولەکە بەرامبەر یانەی برایتۆن ئەنجامدەدات.

یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ


فولهام - ولڤەرهامتۆن 15:30
لێستەر سیتی - مانچێستەر سیتی 18:00
لیڤەرپوول - نیوکاسل 18:00 
مانچێستەر یونایتد - هەدەرسفێڵد تاون 18:00
تۆتێنهام - بۆرنمۆس 18:00
کریستال پاڵاس - کاردیف سیتی 18:00
بێرنلی ئێڤێرتۆن 18:00
برایتۆن - ئارسیناڵ 20:15
واتفۆرد - چێڵسی 22:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە