بۆکسینگ دەی خێری بۆ هیدینک نەبوو

26-12-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چێڵسی
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ یانەی چێڵسی وەک بەڕێوەبەری هونەری نوێی یانەکە گۆس هیدینک دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا کاتێک بەدوو گۆڵ لەگەڵ یانەی واتفۆرد یەکسانبوون.

لە میانەی هەفتەی بۆکسینگ دەی و یارییەکانی گەڕی هەژدەیەمی پریمەرلیگ، یانەی چێڵسی یەکەم یاری خۆی لەژێر سەرپەرشتی گۆس هیدینک لە نێو یاریگا و هاندەرانی بەرامبەر یانەی واتفۆرد ئەنجامدا و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لە خولەکی 32 دیێگۆ کۆستا گۆڵی یەکەمی بۆ بلووز تۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک ترۆی دینێی بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ واتفۆرد یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەمدا واتفۆرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم دەستپێشخەریکرد کاتێک لە خولەکی ئاودیۆن ئیگاهالۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 65 دیێگۆ کۆستا دوای 343 رۆژ بۆ یەکەمجار دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ چێڵسی یەکسانکردەوە، دوای ئەو گۆڵەش ئۆسکار دۆس سانتۆس دەرفەتی بەدەستهێنانی سێ خاڵی بە لەدەستدانی لێدانێکی سزا لەدەستدا و یارییەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا کۆتایی هات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە