ئایا لامین کەپڵی چوارەمی هەیە یان نا؟

رووداو دیجیتاڵ

 

لامین یامال، دوای چەند مانگێک چوارەم خۆشەویستی گرتووە، کە دوای ئەوەی کچە هاوڕێی یەکەمی خیانەتی لێکرد، بڕیاریدا لێی جیاببێتەوە و لە دۆخی خراپی دەروونی دەربچێت و چەندین کچی دیکە بخاتە داوی سۆزداریی خۆی، کە دوایینیان شاژجوانێکی ئیتاڵییە.
 
لامین یامال، ئەستێرەی لاوی ئیسپانی، سەرەڕای دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکانەوە هێشتا جێی سەرنج و بابەتی هەواڵەکانە، بەڵام ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگا، دوای ئەوەی دەنگۆی پەیوەندییەکی دیکەی سۆزداری ئەو یاریزانە بڵاوبووەوە.
 
دەنگۆی زۆر لەسەر پەیوەندییەکی نوێی لامین یامال بڵاوکرایەوە، دوای جیابوونەوەی لە خۆشەویستەکەی پێشووی، ئەلێکس پادیلا.
 
لەم دواییانەدا هەواڵێک بڵاوبووەوە کە یامال پەیوەندییەکی نوێی لەگەڵ شاجوان ئانا گیگنۆسۆدا داناوە، دوای ئەوەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکدییان کرد.
 
چیرۆکەکە چییە؟
 
ئانا گیگنۆسۆی تەمەن 17 ساڵ، خانمە ئەکتەرێکی ئیتاڵییە و خوێندکاری بواری نواندنە، کە بەمدواییە بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی بلومار 2024 کرد.
 
ئەم کچە، هاوڕێی هاوبەشی هەردوو یاریزانی ئیسپانی، لامین یامال و هاوکارە ئیسپانییەکەی نیکۆ ویلیامزە کە ئێستا یاری بۆ ئاتلێتیک بیلباو دەکات.
 
دەنگۆی پەیوەندی یامال لەگەڵ ئەو کچە بەناوی ئانا گیگنۆسۆ بڵاوبووەوە دوای ئەوەی لە پلاتفۆرمی وێنەکانی ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکدیان کرد.
 
لە کاتێکدا جیگنۆسۆ و لامین فۆڵۆی یەکدییان کردووە، بەڵام بەپێی ئەو شتانەی کە لەلایەن پلاتفۆرمی Game Set & Match بڵاوکراونەتەوە، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری.
 
لە راستیدا ئەگەر شتێک هەبێت، گینۆسۆ تەنیا هاوڕێیەکی هاوبەشی هەردوو یاریزان، لامین و نیکۆیە کە هاوڕێی نزیکی یەکدین.
 
لامین و نیکۆ پشووی هاوینەیان پێکەوە لە هاوینەهەواری بەنێوبانگی ماربێلا بەسەربرد، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا (یۆرۆ 2024)ـی بەدەستهێنا.
 
لامین یامال، بەدەگمەن پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە بەبەراورد بە نیکۆ کە زیاتر ئاشنای ئەو پۆستانەیە، بەڵام نزیکەکانی لامین پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە لامین و ئانا تەنیا هاوڕێن و هیچ شتێکی دیکە لە نێوانیاندا نییە.
 
جێگای سەرنجە هاوینی رابردوو لامین یامال ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد و پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024ـی بەدەستهێنا.
 
یامال بووەتە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پێکهاتەی بارسێلۆنا، بەو پێیەی تاوەکو ئێستا 16 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئەسیستی هەیە.