ئەستێرەکەی وێستهام دەبێتە شوێنگرەوەی ئالێکسیس سانچێز

26-11-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئارناوتۆڤیچ-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ گواستنەوەی مارکۆ ئارناوتۆڤیچی یاریزانی یوێستهام یونایتد ئامادەدەکات.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی زە سەن، دوای ئەوەی مانیو نەیتوانی وەک پێویست سوود لە  تواناکانی ئالێکسیس سانچێز ببینێت، ئێستا دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە یانەکەی.

لە هەواڵی زە سەندا هاتوو، یانە سوورپۆشەکە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئارناوتۆڤیچ داناوە و مۆرینیۆش رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە.

یاریزانە 29 ساڵییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ وێستهام لە 12 یاریدا 5 گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە