سەرۆکی فیفا لە رووداوەکانی سوپەر کلاسیکۆ نیگەرانە

26-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا
A+ A-


رووداو - هەولێر

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا، بەرگری لە خۆی دەکات دوای ئەوەی پاڵپشتی یانەی بوکا جونیۆرزی کرد بۆ دواخستنی یاریی گەڕانەوەی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس بەرامبەر ریڤەرپلەیت.

ئینفانتینۆ لەلێدوانێکدا کە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، دەمەوێت بەروونی قسەبکەم، بەهۆی تووندتیژییەوە هەرگیز داوای ئەنجامدانی یاریی ناکەم لە هەرکاتێکدابێت.

سەرۆکی فیفا ئەوەشی راگەیاند، کە هەڕەشەی سزادانی هیچ کەسێکی نەکردووە ئەگەر یارییەکە نەکەن، دەشڵێت بڕیاری کۆتایی بۆ ئەو ئەنجامدانی ئەو یارییە لە دەست کۆنمیبۆلە.

ئینفانتینۆ زیاتر گوتی، رووداوەکانی ئەو یارییە ئێمە نیگەرانکردووە، لە تۆپی پێدا جێگەی تووندووتیژی نابێتەوە و سەڵامەتی گیانی یاریزانان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

شەوی شەممە هاندەرانی ریڤەرپلەیت هێرشیانکردە سەر پاسی یانەی بۆکا جونیۆرز، بەو هۆیەوە چەند یاریزانێک برینداربوون، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە