جێرارد پیكێ سزادرا



رووداو – هه‌ولێر

جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ بڕه‌پاره‌یه‌ك سزادرا دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی به‌ نایاسایی لێخوڕیبوو.

ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ته‌لۆنیا له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره‌ 27، پیكێی به‌رگریكاری بارسێلۆنا به‌ بڕی 48 هه‌زار یۆرۆ سزادرا، دوای ئه‌وه‌ی پێشێلی یاساكانی هاتووچۆی ئه‌و شاره‌ی كردبوو.

هاوكات ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی دژی پیكێ كرابووه‌وه‌، داخرا.

له‌ مانگی ئابی رابردوو پۆلیسی هاتووچۆی كه‌ته‌لۆنیا پیكێیان راگرت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت مۆڵه‌تی شوفێرییه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌یه‌ و به‌ نایاسایی ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕێت.