سەرۆکی ریڤەرپلەیت وردەکارییەکانی دواخستنی سوپەر کلاسیکۆ ئاشکرا دەکات

26-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاندەرانی ریڤەرپلەیت
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆدۆلفۆ دۆنۆفریۆ، سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیت دووپاتیدەکاتەوە کە یانەکەی هەرکاتێک بێت بۆ ئەنجامدانی یاریی کۆتایی لیبەرتادۆرێس بەرامبەر یانەی بۆکا جونیۆرز ئامادەیە.

سەرۆکی یانەکە لەلێدوانێکدا کە کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، باش دەبێت ئەگەر یارییەکە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، رۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی کۆنمیبۆل بۆ دیارییکردنی کاتی یارییەکە کۆدەبینەوە و ئێمە هەرکاتێک بێت ئامادەین.

دۆنۆفریۆ ئەوەشی راگەیاندووە، رازینابن یارییەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان ئەنجامبدرێت و دەڵێت دەبێت لە یاریگەی خۆمان مۆنۆمێنتال و بە ئامادەبوونی هاندەران یارییەکە بەڕێوەبچێت.

دەربارەی زانیارییەکانی پشت کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی بۆکا جونیۆرز و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، کۆنمیبۆل رۆدۆلفۆ گوتی، کۆنمیبۆل کاژێر 19:15ـی بۆ ئەنجامدانی یارییەکە دیارییکردبوو و ئینفانتینۆ بە ئانگلێچی سەرۆکی بۆکای گوتبوو کە یارییە دەکرێت، منیش چووم بۆ لای سەرۆکی بۆکا جونیۆرز و پێم راگەیاندن کە من پاڵپشتیان دەکەم.

یانەی بۆکا جونیۆرز داوای دواخستنی یارییەکەی کرد بەهۆی ئەوەی بارودۆخی یاریزانەکانیان دوای هێرشی هاندەرانی ریڤەرپلەیت بۆ سەر پاسی یانەکە باش نییە، بەرپرسانی کۆنمیبۆلیش بڕیارییاندا یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخەن.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژی شەممە 12-8 یارییەکە ئەنجامدەدرێت، کە یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە بە 2-2 کۆتاییهاتبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە