زێدان چاوی بڕیوەتە هێرشبەرێکی یانەی مانچێستەر یونایتد

26-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن مارسیال-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنی مارسیالی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادە دەکات.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، یانەی ریال مەدرید  بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەنتۆنی مارسیالی یاریزانی مانیو ئامادە کردووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی خۆی.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە یانە مەدریدییەکە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت یاریزانە فەرەنسییەکە بباتە لالیگای ئیسپانیا بەهۆی ئەو باردۆخەی ئێستای ریال کە تەمەنی ئەستێرەکانی بەرەو سەر دەچێت و ئەمە جگە لەوەی بەیڵ بەردەوام تووشت پێکان دەبێت.

رۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە زینەدین زێدانی راهێنەری یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت هاونیشتمانە فەرەنسییەکەی بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردن بەهێز بکاتەوە.

ئەنتۆنی مارسیالی 21 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی مانچێستەر بەشداری 18 یاریکردووە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە.

 مارسیال لە ساڵی 2015 لە یانەی مۆناکۆ وە بە بڕی 58 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی 4 ساڵ روویکردە یانەی مانچێستەر یونایتد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە