پەیامی کۆمان دوای دۆڕانیان لە کلاسیکۆدا

26-10-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵد کۆمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆناڵد کۆمان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەڵێت " یارییکردنمان لە کلاسیکۆ بەدڵ بوو، بەڵام لە ئەنجامەکە رازی نەبووم."
 
کۆمان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی رایۆ ڤاییکانۆ باسی یاریی کلاسیکۆی کرد و گوتی " شێوازیی یارییکردنمان لە کلاسیکۆدا بەدڵ بوو و بەلامەوە باشبوو، بەڵام ئەنجامەکە پێچەوانەی ئەوەبوو کە پێشکێشمانکرد، من ئەم بارودۆخەم بەلاوە خۆش نییە، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆربوو هاندەران لە یاریگەکان دووربوون."
 
راهێنەری یانەی بارسێلۆنا باسی ئەو رووداوانەشی کرد کە دوای کلاسیکۆ روویاندا، کە ژمارەیەکی زۆری هاندەران رێگریان لە کۆمان کرد و گوتی " ئەوەی روویدا کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، هەندێک کەس هەیە کێشەی تێگەیشتن و پەروەردەیان هەیە، کە لوە تێناگەن بەهاکان چین، کەشوهەوای نێو یاریگە جیاوازبوو، بۆیە بە دیدی من باش نییە سەیری ئەو کەسانە بکەین، هەروەها پێویست بە هیچ تووڕەبوونێک ناکات، چونکە ئێمە دەزانین چی هەیە."
 
لەبارەی ئەو یاریزانانەی کە لە تیپەکەیدا پێکانیان هەیە، کۆمان دەڵێت " هەست بە نیگەرانی دەکەین بەهۆی یاریزانە پێکراوەکان، لەگەڵ پزیشکەکانی یانەکە کۆبوومەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پێکانی هەریەکێکیان کراوە و باشترین رێگەش بۆ گەڕانەوەیان شیکراوەتەوە، بەڵام هیچ وادەیەکی دیارییکراو بۆ گەڕانەوەی عوسمان دێمبێلی و رۆناڵد ئاراوخۆ نییە."
 
راهێنەری بلاوگرانا باسی لە داهاتووی عوسمان دێمبێلی لەگەڵ یانەکە کرد و گوتی " گرنگترین شت ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت یاریزانەکە بمێنێتەوە و ئامانجی ئێمە ئەوەیە گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە، ئەگەر یاریزانەکەش ئەمەی بەلاوە پەسەند نییە و نایەوێت بمێنێتەوە، هێشتا باشترین رێگەمان بۆ گفتوگۆکردن نەگرتووەتەوەبەر و ئەگەر یاریزانەکە رازی نەبوو بە مانەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین."
 
رۆناڵد دەڵێت " ئانسو فاتی لە کلاسیکۆدا هەستی بەباشی نەدەکرد، بەڵام لە هەمان شوێنی پێکانەکەی پێشووی نییە، ئەو لە لیستی تیپەکەدایە بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ و رۆژی چوارشەممە بڕیار دەدەین کە لەگەڵ تیپەکە گەشت بکات یان نا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە