پەیامی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ هەموو یانە گەورەکان

26-10-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەبارەی داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری یانەکەیدا.
 
ڤینیسیۆس جونیۆر لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدە و لە 12 یارییدا 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئاسیستی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەند یانەیەکی گەورە چاویان لە ئاستی ئەو یاریزانە بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیبەنە ریزەکانیان.
 
میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پێرێز بڕیارییداوە پارێزگاری لە ڤینیسیۆس بکات، لە پێناو ئەو پڕۆژەیە گەورەیەی کە دایناوە بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز دروستبکات، لەکاتێکدا ناوی هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاندیش بە یانەکەوە بەستراوەتەوە.
 
پێرێز لەلێدوانێکدا بە ماڵپەری یانەی ریال مەدریدی گوت " ڤینیسیۆس بۆ فرۆشتن نییە، متمانەی زۆرمان بەو یاریزانە هەیە، ئەو یاریزانێکە دەبێتە داهاتووی تۆپی پێی جیهان."
 
ڤینیسیۆس جونیۆر لە ساڵی 2018 پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، ئێستا نرخی گواستنەوەی دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی شاهانە لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە