ڤیدیۆ؛ زڤێرێڤ نازناوی پاڵەوانێتی کۆلۆنیای بەدەستهێنا

26-10-2020
ئیحسان تاهیر
AP
AP
نیشانەکردن پاڵەوانێتی تێنسی کۆلۆنیا
A+ A-

رووداو دیجیتال

ئەلیکساندەر زڤێرێڤی تێنسزانی ئەڵمانی، دووەم نازناوی لەسەریەکی یەکێتیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی بەدەستهێنا، کاتێک لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کۆلۆنیادا لە دیێگۆ شوارتزمانی تێنسزانی ئەرجەنتینی بردەوە.

زڤێرێڤ یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە شوارتزمانی بردەوە، کە ئەنجامی کۆمەڵەکان شەش دوو و شەش یەک بوو.

زڤێرێڤ لەو یارییەدا، کە تەنیا 71 خولەکی خایاند، نۆ ئەیسی هەبوو، کە بەهۆیانەوە بە ئاسانی لەو تێنسزانەی بردەوە کە گەیشتووەتە پێشکۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی فەرەنسا. 

ئەوە سیانزدەمین نازناوە ئەلیکساندەر زڤێرێڤ دەیباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە