ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ئاتلێتیك بلباو له‌جیاتی كلاسیكۆ یاری لووتكه‌ی لالیگا ئه‌نجامده‌ده‌ن

26-10-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاتلێتیك بلباو لالیگا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

دوێنی یانه‌ی ڤیاڕیال له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگای به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ 4 ـ 1 له‌ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی برده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 3 یاری دیكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و یاری نێوان ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌نده‌كه‌ و ئاتلێتیك بلباوی خاوه‌نی پله‌ی هه‌شته‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ی واندا میترۆ پۆلیتانۆ له‌ مه‌درید ده‌بێته‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ له‌جیاتی یاری كلاسیكۆ، كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رۆژی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه‌ له‌ شاری بارسێلۆنا، ئه‌و یارییه‌ دواخراوه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

لێگانیس ـ ریال مایۆركا 17:00
ڤایۆدۆلید ـ ئیبار 19:30
ئاتلێتیكۆ مه‌درید ـ ئاتلێتیك بلباو 22:00

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە