رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی، ده‌ركردنی راهێنه‌ری تیپی لاوانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی خۆی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و رقه زۆره‌ی بۆ ئایینی ئیسلام و موسڵمانان هه‌یه‌تی.
به‌مدواییه مارك فیلیپسی راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی وێستهام، به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكدا كرد له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا و به "جیهادییه‌كان" ناوی بردن. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه ئه‌نجامدراوه كه به كه‌سانی ره‌گه‌زپه‌رست ده‌ناسرێن و زۆر رقیان له ئایینی ئیسلام و موسڵمانانه.
یانه‌ی وێستهام له‌و باره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد، كه تێیدا هاتووه "وێستهام یانه‌یه‌كی تۆپی پێیه و ده‌رگای بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، به چاوپۆشین له ره‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، باكگراوند و ئایینیان، ئێمه به گه‌رمی پێشوازی له هه‌موو هه‌وادارانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌و لێدوانانه‌ی مارك فلیپس له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی سهركۆنهكران و ناڕه‌زایی خۆی گه‌یانده یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی، دواتریش یانه‌ى وێستهام هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ