رووداو-هەولێر
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند پێی ناخۆشبووە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی داوەتە کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان لە لایەن مەرادۆناوە درایە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی ریال مەدرید گووتی" لە ناخی دڵەوە پیم ناخۆشبووە کە من خەڵاتەکەم دایە دۆن، وەک خۆم دەمویست مێسی ئەو خەڵاتە وەربگرێت".
هەروەها مارادۆنا رەتیشی کردەوە بەهۆی رەخنەکانی پێشتری کە لە یاریزانەکەی بارسێلۆنای گرتبوو هیچ کیشەیەک هەبێت لە نێوان ئەو و مێسیدا.
لێۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کاتێک لە مانگی تەمووزدا ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامدا مارادۆنای بانگهێشت نەکردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ