لێدوانی تاتا مارتینۆ بەر لە یارییەکە



یەکەم جارە لە کاروانی وەرزشیم پێشەوایەتی یارییەکی وا گرنگ بکەم لە ئەوروپا، بە بێچەوانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئەو شارەزایی لەو بارەیەوە لەمن زیاترە و لە ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و فەرەنسا پێشەوایەتی یاریی لەم شێوەیەی کردووە، بەڵام من تیپێکی هاوشێوەی ئەوم هەیە و بۆ بردنەوە یاریی دەکەین، کەچی ئامادەکارییەکی زۆریشمان بۆ ئەنجام نەداوە.
هەردوو یانەکە خاوەن یاریزانی ئاست بەرزن و پێشبینی کردن بۆ بردنەوە بۆ هەریانەیەک هەڵەیە، براوە ئە یانەیە دەبێت کە لە ماوەی 90 خولەک لە یاریگەدا ئاستی بەرز پیشکەش بکات و هەل لەدەست نەدات.

بە هۆی ئەوەی من راهێنەری بەرشلۆنەم، ناتوانم بڵێم ئەدای یارییکردن گرنگترە لە ئەنجام، لە هەندێ یاریی رابردوومان سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و ئاستیشمان وەک پێویست نەبووبۆ بردنەوە پێویستە ئاستێکی نمونەیەی پێشکەش بکەین، چونکە ئەگەر وا نەکەین بردنەوە مەحاڵ دەبێت.

رووبەڕوو بوونەوەی کلاسیکۆ لای خەلک گرنگی تایبەت و جیاوازی هەیە و بە جیاز لەگەڵ ئاستی لە خولەکەدا، من پەیوەندیم بە ئەلیخاندەر سابێلای راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لە یاریی هەڵبژاردەکان، چونکە لای من یاریی کلاسیکۆ هاوسێوەی یاریی هەڵبژاردەکانە وبەهۆی دوو خاڵ، یەکەم تەبیعەتی یاریزانانی بەرشلۆنە، دووەم کەمی کات بۆ ئامادەکاری یارییەکە، ئەم دوو حاڵەتە هاوسێوەی راهێنانە بە هەڵبژاردەی وڵاتان.