ریال مەدرید پێکانێکی دیکەی گولەری راگەیاند

26-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاردا گولەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێ بوون بگەڕێتەوە یاریی بکات، بۆ جاری یەکەم بەدرێسی یانەی شاهانەوە دەربکەوێت، بەڵام جارێکی دیکە ئاردا گولەر تووشی پێکانبوو.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "دوای ئەو پشکنینانەی بۆ ئاردا گولەر ئەنجامدران دەرکەوتووە، یاریزانەکە لە ماسوولکەکانی بەشی چەپی رانیدا تووشی پێکانبووە و چاوەڕوانی پێشهاتەکان دەکەین."
 
دوای ئەم پێکانەی یاریزانە تورکەکەی ریال مەدرید، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ئاردا لە دوایین یاریی نێو مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی شاهانەدا تووشی پێکانبووە، بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە سێ هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە."
 
چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یاریزانەکە ماوەی مانگێکی دیکە دووردەکەوێتەوە.
 
ئاردا گولەر، لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد، بەڵام یاریزانەکە بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامبدات، تووشی پێکانبووە و تاوەکو ئێستا بەدرێسی یانەکەوە دەرنەکەوتووە و ئەنجامدانی یەکەم یاریی بەدرێسی ریال مەدریدەوە دیارنییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە