ڤیدیۆ؛ بۆستن سێڵتیکس رکابەرییەکانی فایناڵی بە زیندوویی هێشتەوە

26-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
.
.
A+ A-

رووداو - دیجیتال 

یانەی بۆستن سێڵتیکس دەستی بە هیواکانییەوە گرت بۆ بەردەوامبوون لە یاریی کۆتایی بەشی رۆژهەڵات لە یاریی باسکەی ئەمریکا.

رکابەرییەکانی زنجیرەی یارییەکانی فایناڵی خولی ئێن بی ئەی - بەشی رۆژهەڵات بەردەوام دەبن، دوای ئەوەی یانەی بۆستن سێڵتیکس نەیهێشت یانەی میامی هیت بەبێ ئەنجامدانی دوو یارییەکەی دیکە ببێتە پاڵەوانی بەشی رۆژهەڵات و ئەمجارە بە ئەنجامی 121 خاڵ بەرامبەر بە 108 خاڵ یارییەکەی لێبردەوە.

لە یارییەکەدا تاتۆم بەتەنیا 31 خاڵی بۆ بۆستن هێنا لەگەڵ 10 ریباونددا، جایلن براوینیش 28 خاڵی تۆمارکرد.

ئەمە یاریی پێنجەم بوو، ئەنجامەکە ئێستا سێ بردنەوە بۆ یانەی میامی هیتە و دوو بردنەوەش بۆ بۆستن سێڵتیکس، یاریی شەشەم لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە دەکرێت و ئەگەر میامی یارییەکە بباتەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوان، ئەگەر بۆستنیش براوەبێت، ئەوا بە ناچاری یاریی حەوتەم دەکرێت.

براوەی بەشی رۆژهەڵات بەرامبەر بە براوەی بەشی رۆژئاوا یاری دەکات و پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی دەردەکەوێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە