ئارسن ڤینگەر رەتیکردمەوە

26-09-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن سیسک فابرێگاس
A+ A-

سیسک فابرێگاسی یاریسازی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووپاتیکردەوە، یانەی ئارسیناڵ لەسەرەتای مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا رەتیکردەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات.

یاریزانی پێشووی گەنەرز لە هاوینی رابردوودا و دوای بەسەربردنی سێ وەرز لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد.

سیسک ئاشکرایکرد، لە سەرەتای هاویندا کاتێک بارسا رازیبوو لەسەر چوونەدەرەوەی، یانەکەی فابرێگاسی پێشکەش بە ئارسیناڵ کرد، بەڵام ئارسن ڤینگەری راهێنەر رەتیکردەوە بۆ جاری دووەم گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات.

  لە لێدوانێکیدا سیسک گوتی "کاتێک بارسێلۆنا منی پێشکەشی ئەوان کرد، وەڵامی ئەوان بە نەخێر بوو،  پێیان گوتم کە ئەوان مەسعود ئۆزێل ـیان هەیە و پێویستیان بەخزمەتەکانی من نییە".
لە وەرزی ئەمساڵدا و تائێستا سیسک فابرێگاس باشترین گۆڵدروستکەرە بە دروستکردنی 6 گۆڵ لەسەر ئاستی ئەوروپادا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە