ڤیدیۆ؛ لویس ئێنریکی: یاریی ئەمشەومان وەک یارییەکی چامپیۆنزلیگە

رووداو دیجیتاڵ

 

لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لێنس، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و دووپاتیکردەوە، کە پێویستە ئەم یارییە ببەنەوە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانە لە کۆنگرە رۆژنامەڤانیدا: 
 
هێشتا دەڵێم لێنس وەرزەکەی بەباشی دەستپێنەکرد، بەڵام بۆ من زۆر روونە کە لێنس یەکێکە لە باشترین تیپەکانی خولی فەرەنسا، بەڕاستی شێوازی یاریکردنیانم بەدڵە، چ لە هێرشبردن و چ لە بەرگریدا، من حەزم لە یارییەکەیانە، راهێنەرێکی زۆر باشیان هەیە. من ئەم یارییە بە یارییەکی چامپیۆنزلیگ دەزانم. پێموایە ئەوان تیپێکن کە خێراییەکی زۆریان هەیە لە هێرشبردن و بەرگریدا، زۆر هەل دروست دەکەن، پێموایە یارییەکی گرنگ دەبێت بۆ هەردوو تیپەکە. هیوادارم یەکەم سەرکەوتنمان بەدەستبهێنین و دواتر بتوانین لەگەڵ هاندەرانمان ئاهەنگ بگێڕین، بەڵام قورس دەبێت.
 
سەبارەت بە ڤێراتی، دووپاتی دەکەمەوە کە ئەو ئێستا کاردەکات و یاریزانێکی تیپەکەمانە، پێشتر پێمگوتوون کە من بەزۆری گفتوگۆ تایبەتەکانی نێوانمان بەنهێنی دەهێڵمەوە. پێموایە کارکردن لەگەڵ مارکۆ ڤێراتی خەیاڵییە، چ وەک یاریزانێک و چ وەک پیاوێک لە ژووری جلگۆڕیندا، من دە لە دەی پێدەدەم.