ڤیدیۆ؛ ئەنچێلۆتی باسی پێکانەکەی ڤینیسیۆس دەکات

رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دوای یارییەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی کرد و لە وەڵامی دوو پرسیاردا، باسی ئاستی جود بێلینگهام و پێکانەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری کرد.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتییە لەسەر بێلینگهام و ڤینیسیۆس: 
 
بێلینگهام باش بوو. بەردەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن، ئەو زیادەیەک دەدات بە تیپەکە. سەبارەت بە ڤینیسیۆس جونیۆر، باشە، لە گێمی یەکەمدا کەمێک ناڕەحەت بوو و ناچاربووین بیگۆڕین. با لە چەند کاژێری داهاتوودا بزانین لە یارییەکەدا چ ئازارێکی چەشتووە. پێکانەکەی ماسوولکەییە.
 
باشە بەم جۆرە پێکانەوە ڤینیسیۆس ویستی بەردەوام بێت لە یارییەکەدا. پێناچێت پێکانەکەی زۆر مەترسیدار بێت. ویستی بەردەوام بێت، بەڵام هەوڵیدا و دواتر بێزاری کرد. ئێمە بڕیارماندا دایبنیشێنین، چونکە بەرامبەر خیتافی یاری ناکات، دوای پشووە نێودەوڵەتییەکەش، هێشتا پێویستی بە چاکبوونەوە دەبێت کاتێک دەست بە یاری دەکەینەوە.