ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ یەکەم هاتریکی خۆی لە خولی سعودیەدا تۆمارکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

دوای دوو دۆڕانی بەسەریەکەوە، لە دوو یاریی یەکەمی وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعودیدا، یانەی نەسڕ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و یەکەم سێ خاڵی کۆکردەوە.
 
لە گەڕی سێیەمی خولەکەدا، نەسڕ لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا، بووە میوانی یانەی فەتح وبە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە، کە تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێکی ەبرزی پێشکێشکرد و یەکەم هاتریکی خۆی لە خولی سعودیدا تۆمارکرد، سادیۆ مانێی هاوڕێشی دوو گۆڵی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 27 سادیۆ مانێ گۆڵی یەکەمی نەسڕی تۆمارکرد، پێش ئەوەی رۆناڵدۆ لە خولەکی 38 گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار بکات، کە گۆڵی یەکەمی ئەم وەرزەی بوو.
 
لە خولەکی 55 رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد.
 
9 خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە، مانێ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراودا، رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی یارییەکە گۆڵی هاتریکی خۆی و پێنجەمی نەسڕی تۆمارکرد، کە یەکەم هاتریکی کریسە لە خولی سعودیەدا.