رووداو - هەولێر
یانەی ئینتەر میلان لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولی ئیتاڵیا بردنەوەیەکی ئاسانی بەدەستهێنا.
ئینتەر میلان لە جۆزێپی میازا پێشوازی لە لیچی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لێببردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 21دا مارسێلۆ برۆزۆڤیچ گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر میلان تۆمارکرد، سێ خولەک بەسەر ئەم گۆڵەدا تێپەڕی ستیڤانۆ سینسی بۆ جاری دووەم تۆڕی یانەی میوانی هەژاند.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 60 رومێلو لوکاکۆ یەکەم گۆڵی خۆی و سێیەمی نێرازۆری تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 76دا ناوبژیوان بەهۆی توندوتیژییەوە دیێگۆ فاریاسی یاریزانی لیچی بە کارتی سور کردە دەرەوە، لە خولەکی 84ـی یارییەکەشدا ئانتۆنیۆ کاندرێڤا بە لێدانێکی بەهێز و جوان گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد و ئینتەر میلان لە یەکەم یاریدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سێ خاڵی بە شایستەیی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ