یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له یانه‌ی ریال بێتیس كرد، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی یاریزانێكی.
دوای ئه‌وه‌ی له دووه‌م گه‌ڕی لالیگادا، بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ ن‌و میوانداری ریال بێتیسی كرد و به ئه‌نجامی 5 ـ 2 لێیبرده‌وه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا وێنه‌ی چه‌ند یاریزانێكی بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێكیان وێنه‌ی جۆنیۆر فیرپۆی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌یه، كه به یه‌ده‌گی به‌شداری له یارییه‌كه‌دا كرد.
له‌و وێنه‌یه‌دا فیرپۆ ده‌ستی خۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه و به په‌نجه‌كانی ئاماژه بۆ 5 گۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونێكی زۆری لای جه‌ماوه‌ری ریال بێتیس دروستكرد.
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی وێنه‌كه‌ی لابرد و به‌فه‌رمی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی له یانه‌ی ریال بێتیس كرد و نووسیویه‌تی "یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێ داوای لێبوردن له یانه‌ی ریال بێتیس و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات، بۆ هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و زیانێك كه ئه‌و وێنه‌یه پێیگهیاندبن".
هه‌روه‌ها له بڵاوكراوه‌كه‌ی بارسادا هاتووه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستمان بێڕێزیكردن نه‌بوو، ئێمه هه‌ڵه بووین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه ئه‌و وێنهیەمان پۆست كرد، چونكه شه‌وێكی زۆر تایبه‌ت بوو بۆ فیرپۆ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ