بەهۆی چیمەنی یاریگەکەوە یانەی ڤایادۆلید سزا دەدرێت

26-08-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن یاریگەی ڤایادۆلید-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ڤایادۆلیدی تازە سەرکەوتوو بۆ خولی ئیسپانی لەلایەن سەرۆکی لالیگاوە سزا دەدرێت.

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی لالیگای ئیسپانیا بووە میوانی یانەی ڤایادۆلید و یارییەکەی بە  گٶڵێکی بێوەڵام بردەوە، جیرارد پیکێی ئەستێرەی یانەکە توورەیی خۆی بەرامبەر یاریگەکە دەربڕی.

پیکێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە گوتی" یاریکردنمان لە یاریگەیەکی بەو شێوەیە ،شەرمە، دەمانەوێت لالیگا زیاتر بە جیهان بناسێنین، بەڵام بەم شێوە نا".

تێباسی سەرۆکی لالیگای ئیسپانیاش دوای یارییەکە، بەهۆی خراپی یاریگەکەوە رایگەیاند کە یانەی ڤایادۆلید سزا دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە