نادال و فێدرێر به‌یه‌كه‌وه‌ ناگه‌نه‌ فایناڵ

26-08-2017
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن نادال فێدرێر پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنسی ئه‌مه‌ریكا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا و له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مساڵدا نادال و فێدرێر له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ن و ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌گه‌نه‌ یاریی كۆتایی.
 
تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانهاتن له‌ نیویۆرك ئه‌نجامدرا و له‌ ئاستی پیاوانیشدا نادالی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهان و رۆجێر فێدرێری مایسترۆی تێنس له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دان، بۆیه‌ ئه‌مساڵ له‌ یاریی كۆتاییدا به‌یه‌ك ناگه‌ن و ره‌نگه‌ زووتر به‌یه‌ك بگه‌ن.

هاوكات دوور نییه‌ دوای پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ جارێكی دیكه‌ گۆڕانكاری له‌ ریزبه‌ندی پیاواندا بێته‌ ئاراوه‌، به‌ جۆرێك ئێستا نادال له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ مۆرای و فێدرێر لێیه‌وه‌ نزیكن و دوورنییه‌ پله‌ی یه‌كه‌می لێ وه‌ربگرن.

 

پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێكه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ گه‌وره‌كانی تێنس و 28ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە