کات و شوێنی مۆندیالی یانەکان دیارییکرا

26-07-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مۆندیالی یانەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بەفەرمی بڕیارییدا یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان، لە قەتەر بەڕێوەبچن.

فیفا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە 2019-12-11 لە قەتەر دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 21ـی هەمان مانگ بەردەوامدەبێت.

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو، دیارترین یانەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداریی دەکات، یانەی سەددی قەتەریش وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە بەشدار دەبێت.

هاوکات لیڤەرپوول لە مۆندیالی یانەکانی ساڵی 2021ـیش بەشدار دەبێت کە بۆ یەکەمجار 24 یانە بەشداریی تێدادەکەن و دوایین 4 یانە کە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردووەتەوە لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداردەبن.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە سێ وەرزی رابردوودا لەسەریەک نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە