بۆرووسیا دۆرتمۆند دووچاری شكست بوو


رووداو - هه‌ولێر


یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی له‌ جامی نێوده‌وڵه‌تیی پاڵه‌واناندا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانیی بردەوە.

یارییه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا كرا و سەرەتا یاریزانانی بۆرووسیا دۆرتموند بە خێرایی دەستیان بە یارییەکە کرد و لە خولەکەکانی 20 و 22 دا دوو گۆڵی لەسەریەکیان لە رێگەی یاریزان ماکسیمیلیان فیلیپەوە تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 51دا ئاندرێ ئالمێدا گۆڵێکی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 69دا ئالفا سیمیدۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد.

یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، دواتر پەنا برایەبەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و لەوێدا بێنفیکا یارییەکەی بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ بردەوە.