تریم وازی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تورکیا هێنا

26-07-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن خاوەن چێشتخانەیەک هۆکاربووە
A+ A-

رووداو - سلێمانی


یەکێتی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، فاتیح تریمی راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا وازی لە پۆستەکەی هێنا.

بەر لە دوو هەفتە فاتیح تریم راهێنەری پێشووی یانەکانی فیۆرێنتینا، میلان و گاڵاتەسەرای و ئێستای هەڵبژاردەی تورکیا لە یەکێک لە چێشتخانەکانی ئەو وڵاتە خۆی و پێنج کەس لە هاوڕێکانی لەگەڵ خاوەن چێشتخانەکە دەبێتە شەڕییان و بەو هۆیەوە پێنج کەس برینداردەبن و دواتر گرتە ڤیدیۆیەکانی شەڕەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکان بڵاوبوونەوە.

یەکێتی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیێندراوەکەیدا نووسیویەتی، هەرچەندە ئاژاوەکە هیچ پەیوەندیێکی بە تۆپی پێوە نییە، بەڵام کارەکەی تریم خۆی و ئێمەی نیگەرانکرد و دوای دانیشتن لەگەڵ یەکدی، بڕیارماندا لێکجاببینەوەو تریم وازی لە پۆستەکەی هێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە