نۆڤاک جۆکۆڤیچ کشانەوەی لەهەموو پاڵەوانێتییەکان راگەیاند


رووداو - هەولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەهۆی پێکانەوە کشانەوەی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکانی داهاتووی تێنسدا راگەیاند.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاندووە، تێنسزانەکە بەهۆی پێکانەوە تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانێت بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکدا بکات.



جۆکۆ لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، ژیانی پیشەگەری بۆ من ئاسان نییە و بە نەرێنی بۆی دەڕوانم و دەمەوێت ژیانی پیشەگەرایەتیم بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت، لەبەرئەوە تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانم بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکدا بکەم.

جۆکۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن لە قۆڵیدا تووشی بوو ناتوانێت بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکانی کراوەی ئەمریکا، سینسیناتی و چەندین پاڵەوانێتیی دیکە بکات.