ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بە زەحمەت بردییەوە و گەیشتە قۆناخی هەشت

26-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەرجەنتین
ئەرجەنتین
نیشانەکردن ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لە کۆپا ئەمریکادا بەدەستهێنا و وەکو یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان، ئەرجەنتین لە دووەم یارییدا لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی یارییکرد.
 
هەر زوو تانگۆ هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی چیلی دەستپێکرد، بە ئارمانجی ئەوەی گۆڵ بکات، بەڵام لە نیوەی یەکەمدا جولیان ئەلڤارێز و مێسی لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون.
 
لە نیوەی دووەمدا، ئەرجەنتین لە رکابەرەکەی باشتربوو، لە خولەکی 60 نیکۆلاس گۆنزالێس نزیکبوو گۆڵێک بکات، بەڵام ستوون رێگەی نەدا.
 
لە خولەکی 71 یەکەم هێرشی راستەقینەی چیلی بینرا، بەڵام ئیمیلیانۆ مارتینێز بەرگریی لە گۆڵەکەی کرد.
 
سێ خولەک پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد و دڵخۆشییەکی زۆری خستە نێو تیپەکەی.
 
لە دوایین خولەکی یارییەکەدا هەمان یاریزان هەلێکی زێڕینی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم لەدەستدا و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین کۆتاییهات.
 
تانگۆ بەم بردنەوەیە وەکو یەکەم هەڵبژاردە گەیشتە قۆناخی هەشت و هەنگاوەکانی بۆ پاراستنی نازناوەکەی لەسەر رێگەی راست بەردەوامن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە