ڤیدیۆ؛ لیۆنێل مێسی: تێربووم

26-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، کە پێشتر رۆیشتنی خۆی بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەرمەیامیی ئەمریکی راگەیاندووە، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، دەڵێت تێر بووە لە بەدەستهێنانی نازناوەکان، دەشڵێت "من هەمیشە گوتوومە هەرگیز بیر لە خەڵاتە تاکەکەسییەکان ناکەمەوە، هەرگیز لە خەڵاتە بەکۆمەڵەکان زیاتر بیری لێناکەمەوە".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی لیۆنێل مێسییە لەو هەڤپەیڤینەدا:
 
لە راستیدا من گرنگترین ئامانجم لە ژیانمدا بەدەستهێنا کە بردنەوەی مۆندیال بوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەم. ئەوە کارێکی ناوازە بوو. من هەمیشە گوتوومە هەرگیز بیر لە خەڵاتە تاکەکەسییەکان ناکەمەوە، هەرگیز لە خەڵاتە بەکۆمەڵەکان زیاتر بیری لێناکەمەوە. بۆ من ئامانجەکانی خۆم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی تاکیش هەموو شتێکم بەدەستهێناوە، بەهەمان شێوە لەسەر ئاستی یانەکانیش و بۆیە پێموایە کاروانەکەم، کاروانێکی نائاسایی بوو.
 
باشە.. ئێمە هەمیشە پێمانوایە کە هەر کاتێک دەچێن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەک، بەنیازی  بردنەوەی دەچین بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان. بەڵام لە رووی کردەنییەوە، وەک دەزانین ئێمە هەمیشە یەکێکین لە بەربژێرەکان، بەڵام دەزانین کە جامی جیهانی، پاڵەوانێتییەکی زۆر قورسە. دەبێ هەندێک شت هەن لە بەرژەوەندیی تۆ هەڵسوڕێن. من دڵنیانیم لەوەی کە ئێمە پێشبینیمان کردبێت ببین بەپاڵەوان، بەڵام پێموایە هەڵبژاردەیەکی بەهێزی بەربژێربووین بۆ بردنەوەی نازناوەکە. بەهەمان شێوەی هەندێک هەڵبژاردەی دیکەی گرنگ کە لە پاڵەوانێتییەکەدابوون و رێزی زۆرمان لێگرتن. ئێمە متمانەی زۆرمان بەخۆمان هەبوو لەدوای ئەوەی کە پێشتر بەدەستمان هێنابوو، بۆ نموونە کۆپا ئەمێریکا و هەموو شتێکی دیکە کە بەدوایدا هات، متمانەبەخۆبوونمانی زیاتر کرد لای تیپەکە، ئەمە کارێکی زۆر باشبوو لە رووی دەروونیییەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی کە هەمانبوو.
 
پێموایە زۆر زۆر کەس هەبوون کە دڵخۆشبوون بە دەستکەوتە، ئەمە جیا لە هاوڕێکانم، ئەوان زۆر بەجۆشوخرۆش بوون بۆ ئەوەی کە من بوومە پاڵەوانی جیهان. پێموایە زۆر هاندەر لە سەرانسەری جیهاندا هەبوون کە لە پاڵ پشتگیریکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکانی خۆیان بۆ بردنەوەکەی ئێمە دڵخۆشبوون، ئەرجەنتینییەکانیش بەهەمان شێوە. بۆ من هەستەکە نائاسایی بوو، کاتێک خەڵک بینییان کارەکە بەو شێوەیە بەڕێوەچوو و بینییان من بوومەتە پاڵەوانی جیهان وەکئەوەی دەیانویست. ئەمە بەهۆی خواوە روویدا.
 
وەک پێشتریش گوتوومە، بۆ من هەمان شتە، بەچاوپۆشین لەو راستییەی کە من ناچاربووم بگەڕێمەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەریان یاریمانکرد و لێمان بردنەوە. بەڵام بۆ من کارەکە هەر هەمان شت بوو، ئامانجەکانیشم لەگەڵ یانەکەدا هەروەکخۆی مانەوە، هاوشێوەی ئەوەی کە پێش بوون بە پاڵەوانی جیهان هەمبوو. من نازانم بۆ هاوڕێکانم لە پاریس سانجێرمان بەهەمان شێوە بوو یان نا، چونکە لای من لە دوای شکستپێهێنانی فەرەنسا لە یاریی کۆتاییدا، هیچ نەگۆڕا و هەموو شت وەکخۆی مایەوە لە بیرکردنەوەی مندا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).