ڤیدیۆ؛ سوارێز سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گەورەی گرێمیۆی کرد

 
رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز بە تۆمارکردنی گۆڵێک و دروستکردنی گۆڵێکی دیکە، سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گەورەی یانەی گرێمیۆی کرد لە رکابەرییەکانی خولی بەرازیلدا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی گەڕی 12ـی خولەکەدا، گرێمیۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی کۆریتیبای کرد و یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 34 فرانکۆ کریستالدۆ بەلێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گرێمیۆ تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد ئالێف مانگا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 48 ماتیاس ڤیلاسانتی گۆڵی دووەمی گرێمیۆی بە ئاسیستێکی جوانی لویس سوارێز تۆمارکرد، دوای ئەوەش لە خولەکی 54 بیتێلۆ یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ و زیاتر لە بردنەوەی نزیککردەوە.
 
لە خولەکی 66 لویس سوارێز لەسەر شێوازە هەمیشەییەکەی گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و گرێمیۆی کردە خاوەنی چوار گۆڵ و ئەمە چوارەم گۆڵی یاریزانەکەیە لەم وەرزەی خولەکەدا.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە بە 6 خولەک ئاندرێ هێنریکێ گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و گرێمیۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە گرێمیۆ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 23 خاڵ و بەجیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.