ڤیدیۆ؛ نادال باسی پێکانەکەی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رافایێل نادال، تێنسزانی ئیسپانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتیی کراوەی تێنسی ویمبڵدۆن، باسی پێکانەکەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و دووپاتیکردەوە کە چارەسەرییەکی نوێی بەکارهێناوە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی رافایێل نادالە:
 
تکایە ئەگەر رێگەم پێبدەن ئەمڕۆ باسی پێیەکانم ناکەم، من هەمیشە راستگۆ بوومە لەگەڵتان، بەڵام ناکرێت رۆژانە باسی پێیەکانم بکەم، ئەگەر ئەوە بکەین شتە گرنگەکە لەبیر دەکەین کە یاریی تێنسە، قسەی لەبارەیەوە ناکەم لەبەرئەوەی هیچ ئەزموون و شارەزاییەکم نییە لە بواری چارەسەری، چارەسەرەکە تازەیە، پێشتر تاقیم نەکردووەتەوە، ناتوانم بڵێم ئایا بۆ ماوەی یەک هەفتە، دوو رۆژ، یان سێ مانگ لەم حاڵەتە ئەرێنییەدا دەبم، بێگومان چارەسەرەکەی ئەمجارەم بەهیچ شێوەیەک پێکانەکەم چارەسەر ناکات، بەڵام تا راددەیەک ئازارەکەی کەم دەکاتەوە، کە هەر ئەوەش ئامانجە سەرەکییەکەمە.