ئەشرەف حەکیمی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید ؟

26-06-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە کە ئەشرەف حەیکیمی، بەرگریکەری باڵی راستی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی بۆرووسیا جێدەهێڵێت بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ ریال مەدرید.

بەپێی قسەی رۆژنامەکان بێت، ئەو یاریزانە مەغریبییە لە یانەی دۆرتموند نامینێتەوە، ئەوەشی بە کارگێڕیی یانەکەی راگەیاندووە، ئەو یاریزانە کە لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی ریال مەدریدە، رۆیشتنی لە دۆرتموند تاڕادەیەکی زۆر بووەتە فەرمی، دوای ئەوەی ئەو یانەیە تۆماس میونیێری یاریزانی پاریسی گواستەوە کە لە هەمان شوێنی ئەو کوڕە مەغریبییە یاریدەکات.

ئەشرەف نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ ریال مەدرید، دوای ئەوەی ئەو تیپە لە دوو ساڵی رابردوودا نەیانویستووە، ئێستا سێ یانە لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکەرەی باڵی راستی هەڵبژاردەی مەغریب، ئەوانیش یانەکانی ئینتەرمیلان، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتین.

نرخی ئەشرەف لەلای یانەی ریال مەدرید یەکلاکراوەتەوە و ئەوەی دەیەوێ توانای ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت، دەبێت 60 ملیۆن یۆرۆ بخاتە حسابەکەی یانەی شاهانەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە