سانتۆس بەرگری لە رۆناڵدۆ دەکات

26-06-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگال، مۆندیال
A+ A-

رووداو - هەولێر

فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرگری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەکات دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر ئێران لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2018.

رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا لێدانێکی سزای لەدەستدا و نزیکبوو و لە یارییەکەدا کارتی سووری پێبدرێت دوای ئەوەی لە یاریزانێکی ئێرانی دا، دوای یارییەکەش یاریزانەکە بەخێرایی چووە دەرەوە و ئاهەنگی لەگەڵ یاریزانەکان نەگێڕا.

سانتۆس لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاندووە، من تێدەگەم رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا چی کرد، هەمیشە یاریزانە گەورەکان هەست بە بێهیوایی دەکەن کاتێک رووبەڕووی رووداوی لەو شێوەیە دەبنەوە، ئەوان هەمیشە چاویان لەوەیە خاڵی جیاوازی یارییەکان بن.

راهێنەری پۆرتوگال گوتیشی، یاریزانە گەورەکان هەمیشە دەیانەوێت بەباشترین شێوە دەربکەون و نایانەوێت هیچ هەلێک لە دەستبدەن، کە بۆ یاریزانە ئاساییەکان رەنگە ئەوە شتێکی ئاسایی بێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا فێرناندۆ سانتۆس گوتی، گرنگترین شت ئەوەیە گەیشتینە قۆناخی 16 و پێویستە لەرووی جەستەیی و بیرکردنەوە بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبین.

لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2018 هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دووەمی کۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە