مارسێلۆ ماڵئاوایی لە مەدرید دەکات

26-05-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد مارسێلۆ دوای 15 ساڵ یاریکردن بۆ یانەی ریال مەدرید، بڕیاریداوە ماڵئاوایی دەکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "مارسێلۆی بەرگریکاری بەرازیلی، بڕیاری کۆتایی داوە کە وەرزی داهاتوو ناگەڕێتەوە مەدرید و بیر لە یانەیەکی نوێ دەکاتەوە، بەڵام ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا نەکردووە کە پەیوەندی پێوە دەکات".

شەوی رابردوو مارسێلۆ لە ئینستاگرام نووسیبووی: "لە داهاتوودا شتی نوێ روودەدات، چاوەڕوانبن". ئەم پەیامەی مارسێلۆ وەکو ئاماژەیەک بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید لێکدەدرێتەوە".

مارسێلۆ لە دوو وەرزی رابردوودا زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگ بووە و لە کۆی 76یاریی تەنیا لە 31 یارییدا بەشداریی کردووە کە بەشێکی ئەو یارییانەش یاریزانی سەرەکیی نەبووە. 

مارسێلۆی تەمەن 33 ساڵ، بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو کۆتایی بە ماوەی مانەوەی لە مەدرید بهێنێت و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامییەوە بکات، بۆ ئەو مەبەستە دێڤد بێکهامی سەرۆکی یانە ئەمریکییەکە دەڵێ: "هەموو هەوڵێک بۆ رازیکردنی مارسێلۆ دەدەم، تاوەکو وەرزی داهاتوو لە یانەی ئینتەر میامی یاریی بکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە