راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی بەرازیل کۆچی دواییکرد

26-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئۆزواڵدۆ ئەلڤارێز
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئۆزواڵدۆ ئەلڤارێز، راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی بەرازیل لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو راهێنەرە کە بە ڤاداو ناسراوە لە دوو پاڵەوانێتی رابردووی جامی جیهانی خانماندا سەرپەرشتی هەڵبژاردەی بەرازیلی کردووە، بەپێی بەیاننامەیەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل، راهێنەرەکە تووشی شێرپەنجەی جگەر بووەوە و بەو هۆیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ساوپاوڵۆ کۆچی دواییکرد.

ڤاداو لە دوایین مۆندیالی خانماندا راهێنەری بەرازیل بوو، کاتێک بەسەرکردایەتی مارتا گەیشتنە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە، بەڵام لەو قۆناخەدا بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ لەسەر دەستی فەرەنسا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

ئەلڤارێز لەگەڵ بەرازیل نازناوی کۆپا ئەمریکای 2014 و 2018ـی بردووەتەوە، هەروەها میدالیای زێڕی لە ئەمریکای باشوور بەدەستهێناوە، لە ئۆڵیمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016 پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە