ڤیدیۆ؛ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا تۆرۆنتۆ گەیشتە یاریی کۆتایی

رووداو-هەولێر 

تیپی تۆرۆنتۆ راپتەرز بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا.

لە یاریی شەشەمی نێوانیاندا، تیپی تۆرۆنتۆ راپتەرز رووبەڕووی تیپی میلوۆکی بەکس بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی 100 خاڵ بەرامبەر بە 94 لێبردەوە.

بەم بردنەوەیە، تیپی تۆرۆنتۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە فایناڵی خولی ئەمریکا، کە پێشتر یەکێک بوو لەو حەوت تیپەکەی کە هەرگیز یاریی کۆتاییان نەدیبوو.

ئەمە یاری شەشەمی نێوانیان بوو، پێشتر لە کۆی 5 یاریدا، 3 بردنەوە بۆ تۆرۆنتۆ بوو، 2 بردنەوەش بۆ میلوۆکی بوو، بەڵام بەبردنەوەی ئەم یارییە، بردنەوەکانی راپتەرز بوونە 4 بردنەوە و تەنیا یەک یاریش ماوە، بۆیە راستەوخۆ گەیشتە قۆناخی کۆتایی.

لە یاریی کۆتاییدا تۆرۆنتۆ رووبەڕووی گۆڵدن ستەیت واریەرز دەبێتەوە کە 6 نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە