ڤیدیۆ؛ عەلی عەدنان بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش سەرکردایەتی ڤانکۆڤەری کرد


رووداو - هەولێر

عەلی عەدنان، ئەستێرەی عێراقی و یانەی ڤانکۆڤەری ئەمریکی، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی سەرنجڕاکێش، سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی دالاس.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی رۆژئاوایی خولی ئێم ئێل ئێسی ئەمریکا و لە گەڕی 14، ڤانکۆڤەر میوانداریی دالاسی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.

لە خولەکی 30 عەلی عەدنان، دوو یاریزانی یانەی رکابەری بڕی و بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، دوای 10 خولەک لەو گۆڵە لوکاس ڤینێتۆ یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، هەرچەند لە خولەکی 85 دۆمینیک بادجی ئەنجامەکەی بۆ دالاس کەمکردەوە، بەڵام رێگەی لە سەرکەوتنی عەلی عەدنان و هاوڕێکانی نەگرت.

بەم بردنەوەیە ڤانکۆڤەر لە پلەی هەشتەمی کۆمەڵەی رۆژئاوای خولەکەدا بووە خاوەنی 17 خاڵ.