گاڵاتەسەرای گورانیبێژەکانیشی دڵخۆشکردووە
رووداو - هەولێر
دوای ئەوەی یانەی گەلاتەسەرای تورکی بووە پالەوانی خولی تورکیا و چوار ئەستێرەی بۆ یانەی شێرەکان بە دەست هێنا،بەو بۆنەیەوە کەسە ناودارەکانی تورکیا کە هاندەری یانەی گەلاتەسەراین بە رستەیەک پیرۆزباییان لە یانەکەیان کردوو دلخۆشی خۆیان دەربری بە سەرکەوتنەکەیان.
دێمێت ئەکلن، گۆرانی بێژی بەناوبانگی تورکی کە هاوسەرەکەی هاندەرێکی سەرسەختی گەلاتەسەرایە پیرۆزبایی لە هاوسەرەکەی کردوو گوتی"پیرۆزە سەرکەوتنتان ئۆکان کورت،ئیتر ئەتوانم بۆ ماوەی ٦ مانگ بە خۆشی بخەوم".
هەورەها گولبێن ئەرگانی گۆرانى بێژی بەناوبانگی تورکی ئەویش بە هەمان شێوە پیرۆزبایی لە یانەی گەلاتەسەرای کردوو گوتی "پیاوەکەی من شێت بوو".
شاهان گۆکبەکر کە (رەجەب ئیڤیدک) ناسراوە "سوپاس بۆ گەلاتەسەرای بۆ بەدەستهێنانی چوار ئەستێرە"
تۆلگە تێکین ئەکتەری بەناوبانگی تورکی بە کورتی گوتی"پالەوان"
گۆرانیبێژێ رۆکی تورکی ئێمرە ئایدنیش سوپاسی یانەی گەلاتەسەرای کرد و پیرۆزبایی لیکردن.
یانەی گەلاتەسەرای تورکی ئەمە بۆ چوارەمجارە دەبێتە پالەوانی خولی تورکیا ،کە لە سالەکانی ١٩٧٢ وە ١٩٩٤ و سالی ٢٠٠٢ هەروەها لەم سالیشدا نازناوەکەی بۆ خۆی بردەوە و توانی ببێتە خاوەنی نازناوی چوار ئەستێرە.