بارسێلۆنا دەیەوێت بەبردنەوە لە یانەیەکی مەدرید زیاتر لە لالیگا نزیکببێتەوە

26-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا نزیکببێتەوە، کاتێک بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ یارییدەکات.
 
شەوی رابردوو ریال مەدرید بەرامبەر یانەیەکی کەتەلۆنی دۆڕا، ئەمشەو بارسێلۆنا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆی مەدریدی یارییدەکات و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا نزیکببێتەوە.
 
یارییەکە کاژێر 23:00 بەڕێوەدەچێت، لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا، جیاوازیی یانەکە لەگەڵ ریال مەدرید دەبێتە 14 خاڵ و هەنگاوێکی زیاتر لە یەکلاکردنەوەی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە نزیکدەبێتەوە.
 
ڤاییکانۆ لە یاریی یەکەمی بەرامبەر بارسێلۆنا لەم وەرزەدا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی خاڵێکی لە بلاوگرانا وەرگرتبوو، دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ بردنەوەی یارییەکە و نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە رکابەرییەکانی کۆنفرانسلیگی وەرزی داهاتوو.
 
لە یارییەکەی ئەمشەودا سێرخیۆ بوسکێس بەهۆی وەرگرتنی 5 کارتی زەردەوە یاریی ناکات، سێرخی رۆبێرتۆش پێکانی هەیە و بەشداریی لە یارییەکەدا ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە