دیێگۆ سیمیۆنی: تۆپ نەدەچووە نێو گۆڵی ڤیاریال

26-04-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیێگۆ سیمیۆنی
A+ A-

رووداو – هەولێر

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆ بەرامبەر شکستی یانەکەی لەگەڕی 34ی لالیگا بەرامبەر یانەی ڤیاریال لەنێو یاریگە و هاندەرانی پێشاندا.

سیمیۆنی لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، ئەوان چاوەڕێی ئەوە نەبوون ئەوەیان بەسەربێت، بەتایبەت کە تەنیا چوار یاری ماوە خولەکە کۆتاییبێت و رکابەرییەکە بەهێزتربووە.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە گوتیشی، ئەوان لە پێناو بردنەوەی یارییەکە یارییانکرد، بەڵام کۆمەڵێک دەرفەتیان لەدەستدا و گوتی ئەوەش بەشێکە لە یاری، لە راستیدا تۆپ نەدەچووە نێو گۆڵی یانەی رکابەر.


 

دیێگۆ سیمیۆنی زیاتر گوتی، ئێمە لەدایین هەوڵەکانماندا سەرکەوتوو نەبووین، یاریزانانی ڤیاریالیش سوودێکی زۆر باشیان لە دەرفەتەکان وەرگرت، پێویستە لەو چەند یارییەی کە ماومانە لە پێنا پلەکانی پێشەوە بجەنگین.

رۆخی بلانکۆس لەم وەرزەدا بۆ دووەمجار بەرامبەر ڤیاریال تووشی شکستهات، دوای ئەوەی لە نێو یاریگەی خۆی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر بە ڤیاریال دۆڕا و ئێستا بە 68 خال لە پلەی سێیەمە و 7 خال لە بارسێلۆنا و ریال مەدرید دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە