رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سووریا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، مەحموود داوود، یاریزانی یانەی شتوتگارت ریزەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.
فیدراسیۆنەکە لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "مەحموود داوود ئەمڕۆ بەیانی شوێنی مەشقەکانی هەڵبژاردەی سووریای لە سعودیە بەجێهێشت، داواکارییەکانی زۆرن و جێبەجێکردنیان زۆر زەحمەتە کە لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە بە ئێمە راگەیێنراون، ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردەکە دەبێت."
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی سووریا لە پێش هەموو شتێکەوەیە و لە ماوەی داهاتوودا وردەکاریی زیاتر بۆ شەقامی وەرزشی ئاشکرا دەکرێت.
مەحموود داوود پێشتر بۆ هەڵبژاردە جیاوازەکانی ئەڵمانیا یارییکردووە، لە پاڵەوانێتیی خوار 17 ساڵانی ئەوروپا لە ساڵی 2017 یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە کردووە، بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیاش یارییەکی ئەنجامداوە، بەڵام چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دوای ئەوەی فیفا رەزامەندییدا یاری بۆ هەڵبژاردەی سووریا بکات، لەلایەن ئەو هەڵبژاردەیەوە بانگهێشتکرا.
یاریزانەکە لەکاتێکدا ریزەکانی هەڵبژاردەی سووریای بەجێهێشتووە، ئەمشەو لە رکابەرییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 سووریا لە سعودیە بەرامبەر هەڵبژاردەی میانمار یاریی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ