چوارگۆشەی زێڕینی بالەی عێراق لە بەسرەیە

26-03-2023
محەممەد کارێزی
A+ A-
رووداو - هەولێر 

فیدراسیۆنی بالەی عێراق، لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا دەستپێکی یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی بالەی عێراق لە شاری بەسرە بێت. 
 
وەرزی ئەمساڵ یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی بالەی عێراق بەشێوازی چوار قۆناخ بەڕێوەدەچن، هەریەک لە یانەکانی هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، شورتە لەگەڵ غازی جنوب بەشدارن. 
 
یانەی هەولێر و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو نوێنەری کوردستانن رکابەری بەدەستهێنانی نازناوی وەرزی ئەمساڵ دەکەن، یارییەکان رۆژی 31ـی ئەم مانگە دەستپێدەکەن و چاوەڕواندەکرێت ململانێیەکی بەهێز لەنێوان تیپە بەشدارەکان بیندرێت. 
 
سەلمان رەزوقی، راهێنەری تیپی بالەی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "ئامادەکارییەکی زۆر باشمان بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە کردووە و پێموایە لە یاری بالە هیچ شتێک مەحاڵ نییە، متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە بچینە سەر سەکۆی نازناو و ئاهەنگ بگێرین". 
 
هەفتەی رابردوو یانەی هەولێر نازناوی خولی بالەی نایابی کوردستانی لە شاری هەولێر بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە