کەی ئەنچێلۆتی دەبێتە راهێنەری بەرازیل؟

26-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا هێشتا بەتەواوی خۆی یەکلانەکردووەتەوە، میدیای ئیتاڵیا دەڵێت "کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیلە".
 
دوای رۆیشتنی تێتێ لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە و ئەنجامە خراپەکانی لە مۆندیالدا، هەڵبژاردەی بەرازیل تاوەکو ئێستا بەبێ راهێنەر ماوەتەوە و ماوەیەکی زۆرە ناوی چەند راهێنەرێک بە هەڵبژاردەکەوە بەستراوەتەوە کە دیارترینیان کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدە.
 
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت "فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل چاوەرێی رۆیشتنی ئەنچێلۆتی دەکات بۆ ئەوەی لە ریال مەدرید بڕوات و راستەوخۆ گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکات."
 
بەپێی سەرچاوەکە داهاتووی کارلۆ لەگەڵ یانەی شاهانە بەندە بە ئەنجامەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەتایبەت کە یانەکە بەرێژەیەکی زۆر لە رکابەریی بردنەوەی لالیگا چووەتە دەرەوە.
 
ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەڵێت "هیوادارین مانگی حوزەیرانی داهاتوو ناوی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەمان ئاشکرابکەین."
 
ریال مەدرید لە کاتێکی باشدانییە و ئەگەری هەیە کارلۆ ئەنچێلۆتی لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرامبەر بارسێلۆنا لەدەستدا و لە دوایین کلاسیکۆشدا بەرامبەر ئەو یانەیە دۆڕا و جیاوازییەکەیان لە لالیگادا بووە 12 خاڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە